رژێمی داگیرکەر منداڵێکی ١٧ ساڵە شەهید دەکات

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر بەیت لەحم منداڵێکی ١٧ ساڵەی فەلەستینی شەهید بوو.
رامی حەمامرە سەرۆکی ئەنجومەنی گوندەواری بەیت لەحم سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد، سەربازەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر گوندی حوسان و لە ناوچەی ئوم هیندی جێگربوونەتە و دەنگی تەقینەوەی چەکەکان هاتووە.
دەستنیشان کرا، لە ناوچەکە ئامبۆلانسەکانی رژێمی داگیرکەریش ئامادە بوون.
جگە لەوەش عەبدولحەلیم کەفرە بەڕێوەبەری فریاگوزاری فریاگوزاری و ئامبولانسی لقی بەیتولمەقەدەس لە مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند کە لە یەکەم ئاگادارکردنەوەی رووداوەکەدا هێزەکانی ڕژێمی سەهیۆنی ڕێگرییان لە نزیکبوونەوەی تیمەکانی ئەمبولانس لە شوێنی رووداوەکە کردووە و هەر بۆیەش نەتوانرا زانیاریی دروست سەبارەت بەو ڕووداوە دەستبکەوێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.